مەرج و یاساکان
سەرەتا پێویستە مەرج و ڕێساکانی خوارەوە بخوێنیتەوە، بە باشی لێیان تێبگەیت و مەرجەکان قبوڵ بکەیت پاشان داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ئەوەی ببیتە بەشێک لە پڕۆگرامەکەمان کە ئەویش بریتییە لە ناساندنی وێبسایتەکەمان و بەرەوپێشچوونی خزمەتگوزارییەکانمان. تەنها لە حاڵەتێکدا لەسەر داواکارییەکەت بەردەوام بە کاتێک بەتەواوی لەگەڵ مەرج و ڕێساکاندا هاوڕا و کۆک بیت. ئەگەر هەر پرسیارێکتان هەیە یان بۆ زانیاری زیاتردەبارەی پڕۆگرامەکەمان تکایە ئیمەیڵێک بنێرن بۆ [email protected].
تکایە ئاگاداربن، ئەگەر هات و جیاوازی لە نێوان کۆپییە ئۆرجیناڵەکە و هەر وەرگێڕانێکی تردا ڕووی دا بە شیوەیەک کە کاریگەری بکاتە سەر مانای تەواوی مەرج و یاساکان ئەوکات کۆپییە ئۆرجینالەکە دەبێتە بنەمای سەرەکی گشت بڕیارەکان
1. ڕێککەوتن
1.1 ئەم بەڵگەنامەیە (گرێبەستە) کە ئێمە وەک کانۆنبێت یان ڕەنگە لە ڕێگەی دەستەواژەی
کانۆنبێت، من، ئێمە)ەوە ناومانببرێت لەگەڵ لایەنی بەرامبەر کە بە (تۆ یان ئێوە ) ناودەبرێت ئاماژەیە بۆ ئەو مەرج و ڕێسایانەی کە لەسەری ڕێککەوتووین ئەویش لە چوارچێوەی پڕۆگرامەکەمان کە پەیوەستە بە بەشداریکردنی لایەنی دووەم لە ناساندنی وێبسایت و خزمەتگوزارییەکانمان cannonbet.com.
1.2 کانۆنبێت بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت لە هەر کاتێکدا بێت ئەم ڕێکەوتننە (گرێبەستە) بگۆڕێت یان دەستکاری بکات ئەویش بە ناردنی ئاگادارنامەیەکەوە لە ڕێگەی ئیمێڵەوە. ئەگەرهات و بە گۆڕانکارییەکان ڕازی نەبوویت ئەوە پێویستە لە ڕێگەی ئەو بڕگە و مەرجانەی خوارەوە ڕێککەوتننامەکە هەڵبوەشێنیتەوە. ئەگەر هات و دوایی گۆڕانکارییەکان بەردەوام بیت لە بەشداریکردن لە پڕۆگرامەکەمان، واتە بێ هیچ سەرنجێک بە گۆرانکارییەکان ڕازیت.
1.3 قبوڵکردنی مەرج و ڕێساکانمان هەروەها پێشکەشکردنی فۆڕمی داواکاری لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە، مەرج و پێویستی سەرەکین بۆ بەشداریکردن لە پڕۆگرامەکەمان
کانۆنىیت مافی تەواوی خۆیەتی سەرپشکانە داواکارییەکەت بۆ بەشادریکردن لە پڕۆگرامەکەمان پەسەند بکات یان ڕەتبکاتەوە. بڕیارەکەمان بڕیاری کۆتایی دەبێت و ئەگەری تانەدان لە بڕیارەکە نامێنێت. هەرکات بڕیارمان لەسەر داواکارییەکەت دا، لە حاڵەتی پەسەند کردنی یان ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەت. بە ئیمەیڵێک ئاگادارت دەکەینەوە. ئەگەر داواکارییەکەت پەسەند کرا لە کاتی ناساندن و بەرەوپێشبردنی وێبسایت و خزمەتگوزارییەکانی کانۆنبێت، پێویستە پابەند بیت بە گشت ئەو مەرج و ڕێسایانەی کە لەم ڕێکەوتنەدا ( گرێبەستەدا) ئاماژەی پێکراوە لە کاتی پەسەند کردنی داواکارییەکەت کانۆنبێت لە ڕیگەی ئیمێڵەوە زانیاری و بەرچاوڕوونی زیاترت بۆ دەنێرێت
2. پێناسەکان
ئەم ڕێککەوتنە گۆڕانکاری بەسەردا نایەت تەنها ئەگەر بەپێی ناوەڕۆک نەچەسپێت بەسەریدا :
"زانیارییە نهێنیەکان" واتە: هەموو ئەو زانیارییە تایبەتانەی کە دەربارەی ئێمە پێویستە بزانرێت کە بە شیوەیەکی گشتی ئاشکرا نیە (بە هەر ڕێگەیەک بێت) ئێمە بۆ تۆ ئاشکرای دەکەین.
"کۆی داهاتی بەرهەمهاتوو: واتە کۆی داهاتە بەرهەمهاتووکانی کانۆنبێت کە لە ڕێگەی تەواوی حەواڵەکانتەوە لە ماوەی مانگێکدا دەستبەربووە.
"داهاتی تەواو ( صافی )" ئەم داهاتە مانگانە حیساب دەکرێت، واتە داهاتی گشتی مانگانە کەم تێچووەکان کە ئەمانە دەگرێتەوە و سنووردار نیە بەمانە، بۆ نموونە: باج، باجی گرەوکردن، کۆمیشن، (عمولە) هەروەها هەقی دارایی لایەنی سێیەم کە یارییەکان و سیستەمی یارییەکان دابین دەکات و چەندهای تر... ، کرێی مامەڵەی دارایی، بۆنس ، "پاداشتی دڵسۆزی" و پڕکردنەوە و ڕاکێشان
بۆ نموونە "مافی خاوەندارێتی " بریتییە بەڵام سنووردار نیە بە بیرۆکەی داهێنانەکەوە، نیشانە بازرگانییەکان، نیشانەکانی خزمەتگوزاری، دیزاین، بازرگانی، یان ناوی دۆمەین، هەر نیازپاکییەک کە پەیوەست بێت بەوانەی پێشووەوە، ناو و ناونیشانی ئیمەیڵ، مافی کۆپیکردن، لەوانەش مافەکان لە سیستەمی کۆمپیوتەردا ( لە هەردوو کۆدی سەرچاوە وئامانج) و مافەکان لە داتابەیسدا (لە هەر حاڵەتێکدا تۆمارکراو یان تۆمارنەکراو، بۆ هەر داواکارییەکی تۆمارکردن و مافی داواکاری بۆ هەریەکێک لەوانەی پێشوو)، مافەکان لە
داهێنانەکان و مافی داڕشتنی وێبسایت (لەوانەش داڕشتنەکانی HTML و XML)، زانیاری، نهێنی بازرگانی و مافەکانی خاوەندارێتی فیکری کە ڕەنگە ئێستا یان لە داهاتوودا لە هەر بەشێکی جیهاندا بژین هەموو مافەکانی گەڕانەوە و مافی سکاڵاکردن و زیانەکانی پێشێلکارییەکانی ڕابردوو وەربگرێتەوە.
"بەکارهێنەرانی ڕەوانەکراو" واتە ئەو کڕیارانەی کە پێشتر هیچ ئەکاونتێکیان لە ماڵپەڕەکەماندا نەبووە و و لە ریگەی کۆدی تایبەت بە تۆوە دێن و ئەکاونتی نوێ لە مەڵپەڕەکەمان درووست دەکەن
"پڕکردنەوە لە لایەن بەکارهێنەری نوێوە" واتە بەکارهێنەر (یاریزان)ی نوێ کە یەکەم جار کەمترین بڕی پڕکردنەوە ئەنجام دەدات لە کانۆنبێت بەمەبەستی مامەڵەی یاسایی ئامانجدار و چوونە ناو پەیوەندییەکی بازرگانی ئاسایی لەگەڵ کانۆنبێت . پێویست ناکات تۆمارکردن و پڕکردنەوە و ڕاکێشان لە یەک کاتدا یان لەهەمان کاتدا جێبەجێ بکات
"پشکی داهات" بریتییە لەو داهاتەی کە لەلایەن بەکارهێنەوە نێردراوەکانەوە دەست دەکەوێت.
ئەو لایەنەی کە بەکارهێنەوە نوێکانی ناردووە یان بووەتە هۆی ئەوەی لە ڕێگەی کۆدی تایبەت بەوەوە ئەکاونت درووست بکەن، ئەوکات لەو بەکارهێنەرانە پشکی لە داهات دەبێت.
"ماڵپەڕەکەت" ئاماژەیە بۆ ئەو ماڵپەڕەی کە لە فۆڕمی تۆمارکردن دیاریت کردووە بۆ بەکارهێنەرەکانت
3. بەستەرەکان
3.1 پێویستە ئەو بەستەرانەی کە لەلایەن کانۆنبێتەوە دابینکراون بەکاریان بهێنیت و پیشانیان بدەیت بە پێی ئەو ڕێکەوتننەی کە لە نێوانماندا هەیە، نابێت دەستکاری فۆڕم، شوێن، یان کارکردنی بەستەرەکان بکەیت بەبێ نووسراوی ڕەزامەندی پێشوەختەی کانۆنبێت.
3.2 پێویستە دڵنیابیتەوە لەوەی کە نابێت هیچ بەستەرێک لە پەیجەکانی ماڵپەڕەکەتدا دابنێیت کە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵان بکاتە ئامانج.
3.3 ئەگەر ویستت بەستەرەکانمان لە ماڵپەڕەکانی تردا دابنێیت جگە لە ماڵپەرەکەی خۆت، سەرەتا دەبێت لە ڕێگەی نووسراوەوە ڕەزامەندی کانۆنبێت وەربگریت.
3.4 ئەگەر هات و هەستەمان بەوە کرد لە دەرەوەی ئەم ڕێککەوتننە هەر بەستەرێکی تر بەکاردەهێنیت ، ئەوکات مافی ئەوەمان دەبێت ڕێوشوێنی پێویست بگرینەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو بەستەرانەی کە بەکاری دەهێنیت و دەستبەجێ بێ گەڕانەوە بۆ تۆ ڕێکەوتننەکەی نێوانمان هەڵبوەشێننەوە. (بڕوانە بڕگەی 13.2).
4. پشکی داهات و داهاتی دەستخراو
4.1.1 پشکی داهاتەکەت بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە هەژماردەکرێت:
ڕێژەی داهاتی دەستخراو (NGR): ڕێژەی کۆمیشن (عمولە)
0 - 500$ 15%
501$ - 1,000$ 20%
1,001 - 2,500$ 25%
2,501$ - 5,000$ 30%
زیاتر لە 5000 دۆلار %35
4.1.2 خشتەی پشک لە داهات کە لە ىڕگەی 4.1.1 دا دیاری کراوە بۆ هەموو جۆرەکانی گرەوکردن لە کانۆنبێت بەکاردەهێنرێت.
4.2
کۆی گشتی پوختەی داهات ، کۆی پرکردنەوەی یاریزانەکانە کەمی بردنەوەکانیان ، بۆنسەکان، خەرجی بانگەشەکردن،کاش باک،
تێچووی وەگەڕخستن و چاککردنەوە، داهاتی کۆنەکراوەی بەکارهێنەرە ڕەوانەکراوەکان کە لە ئەنجامی گرەوکردنی ئەو بەکارهێنەرانەوە وەدەستخراوە
ئەم ژماردنە براوەکان ناگرێتەوە
بەپێی بڕگەکە، ئێمە مافی خۆمانە لە هەر کاتێکدابێت دەستکاری ڕێژە لە داهات، ڕێژەی داهاتی دەستخراو و شێوازی هەژمارکردنی پشکی داهات بکەین.
1.2.
4.3 بە مافی خۆمانی دەزانین دەستکاری مەرج و یاساکان بکەین لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار ئەگەر زیاتر لە پێنج بەکارهێنەری چالاکیان نەبێت لە گرەوکردن بۆ ماوەی سێ مانگی لەسەریەک. ئەمە لەوانەیە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەو پارەیەی کە دەدرێت بە لایەنی پەیوەندیدار یان ڕاگرتن و کۆتاییهێنان بە ئەژمارەکەیان.
4.4 ئەگەر لە ماوەی شەش مانگدا هیچ ئەندامێکی چالاکی لە گرەوکردن نەبێت، دەکرێت هەژمارەکەی لایەنی پەیوەندیدار ڕابگیرێت یان کۆتایی بە ڕاژەکەی بهێنرێت، هەروەها هەر بڕێکی کە لەو ماوەیەدا
بەدەستهێنابێت سڕ دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ئەندامی چالاک ئەو یاریزانانە دەگرێتەوە کە ئەکاونتەکانیان بە لایەنی کەمەوە بە بڕی 10 دۆلار یان زیاتر لە ماوەی مانگێکی پرکردبێتەوە.
5. پابەندی لایەنی بەرامبەر
5.1 بەبێ مۆڵەتی نووسراوی پێشوەختەی کانۆنبێت، بە هیچ جۆرێک ناتوانی هیچ سوودێکی زیادە یان ئۆفەرێک بدەیت بەو بەکارهێنەرانەی کە لەلایەن تۆوە بەشدار بوونە. ئەگەر هات و ئەم بڕگەیەت پێشێل بکەیت، ڕەنگە کانۆنبێت ڕێکەوتننەکەت لەگەڵ هەڵبوەشێنێتەوە مافی ئەوەت لێ بسەنێتەوە ببیتە خاوەن پشک لە داهاتی ئەو بەکارهێنەرانەی کە ڕەوانەت کردوون
5.2 لە هەر بارەدۆخێکدا بێت ناتوانی هیچ پشکێک لە داهاتی هەژمارەکانی خۆت یان خزمە نزیکەکانت وەک (هاوسەر، خێزان، دایک و باوک، منداڵ، یان خوشک و برا) وەربگریت
5.3 بە هیچ شێوەیەک ناکرێت و نابێت دەستکاری، ئاڕاستەکردنەوە، یان گۆڕینی شیوەی کارکردنی هەر دوگمەیەک، بەستەرێک، یان تایبەتمەندییەکی تری ماڵپەڕی کانۆنبێت بکەیت.
5.4 قەدەغەیە هەوڵ بدەیت بە شێوەیەکی نایاسایی پارە بۆ خۆت زیاد بکەیت لە ماڵپەڕی کانۆنبێت.
5.5 پێویستە لەسەرت لە گشت بارودۆخێکدا پابەند بیت بە یاسای پاراستنی زانیارییەکان هی ساڵی 1998 و پاراستنی نهێنی و پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان (ڕێنمایی کۆمیسیارانی ئەوروپی) ساڵی 2003، و هەر یاسایەکی تری پەیوەندیدار یان هاوشێوە.
5.6 لایەنی بەرامبەر ناتوانێت لە جیاتی کۆمپانیاو،کارگیڕی کۆمپانیا، بەڕێوبەرانی کۆمپانیا یان کارمەندانی کۆمپانیا کەرەستەی ڕێکلام دابەش بکات
5.7 لایەنی بەرامبەر بۆی نیە پەیوەندی بە بەکارهێنەرە ڕەوانەکاروەکانیەوە بکات و ببێتە هۆی ئەوەی کێبڕکێ لە نێوان خۆی و کۆمپانیاکە دروست بکات لە بەرزکردنەوەی ماڵپەڕەکە سەرەڕای ئەوەش، ناتوانێت نامەی هەڕەمەکی یان ڕیکلامی ناوەڕۆکی لەگەڵ هەریەکێک لە براندەکانی کۆمپانیاکە، وفۆرماتەکانی ڕیکلامی وەک clickunder و popunder بۆ ڕیکلامکردن ئەنجام بدات
5.8 لایەنی بەرامبەر بۆی نیە هیچ هاندانێکی دارایی یان هەر هاندانێکی تر، پێشکەش بە بەکارهێنەرانی ڕەوانەکراوی کۆمپانیاکە بەبێ ڕەزامەندی نووسراوی پێشوەختە لەلایەن کانۆنبێتەوە وەک بەشێک لە پرۆگرامەکە. بەڵام ئەمە پڕۆگرامی ئەو ڕیکلامە ستانداردانە ناگرێتەوە کە لەلایەن کانۆنبێتەوە لە ڕێگەی پرۆگرامی پەیوەندیدارەوە دابین دەکرێن.
5.9 نابێت لایەنی بەرامبەر یاریزانی خۆیان لە ڕیگەی لینکی تایبەتی تۆمارکردنی بەکارهێنەری خۆیانەوە تۆمار بکەن لە کانۆنبێت . یان ڕیککەوتن و پیلانگێڕی لەگەڵ بەکارهێنەرانی تردا بکەن.
5.10 ئەگەر هات بۆ ماوەی 180 ڕۆژ لەسەریەک نەچوویتە ناو هەژماری پرۆگرامەکەوە، ئەوکات ئێمە ئاگادارییەکیی ناچالاک بوون دەنێرین بۆ ئەو ئیمێڵەت کە لای ئێمە تۆمار کراوە
5.11 ئەگەر هات و دوایی ئەوەی لە لایەن کانۆنبێتەوە نامەی ئاگادارکردنەوەت پێگەیشت و بۆ ماوەی 90 ڕۆژ نەچوویتە ناو ئەکاونتی تایبەتی خۆت کە سەر بە پڕۆگرامەکەمانە، ئەوکات مافی ئەوەمان دەبێت ڕێککەوتتنامەکەی نێوانمان هەڵبوەشێنینەوە و هەر بڕێکی داراییمان لا مابێت سڕی بکەین و بەرپرسیار نابین لە پێدانی هیچ شایستەیەکی دارایی تر
6 پابەندییەکانی کانۆنبێت
6.1 کانۆنبێت ئەو بەستەرانەت بۆ دابین دەکات کەپێویستە لە ماڵپەڕەکەتدا دایبنێیت، لەوانەیە جارجار ئەو بەستەرانە نوێ بکرێتەوە
6.2 کانۆنبێت هەوڵدەدات هەموو ئەو بەکارهێنەوە نوێیانە دەستنیشان بکات کە لەڕێگەی لینک و کۆدی تایبەت بە تۆوە ئەکاونت لە کانۆنبێت درووست دەکەن، بەڵام کانۆنبێت بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیار نییە ئەگەر هات و نەتوانرێت بەکارهێنەوە نوێکان کە لەلایەن تۆوە هاتوون دەستنیشان بکرێن
7 پارەدان
7.1 شایستە داراییەکان هەموو 10ی مانگێک دەدرێت
7.2
کەمترین بڕ بۆ گواستنەوە بۆ سەر هەژماری هاوبەش پێویستە لە 45 هەزار د.ع کەمتر نەبێت، ئەگەر بڕەکە لە 45 هەزار کەمتر بێت ئەوە کۆ دەکرێتەوە بۆ سەر پارەدانی قۆناغی داهاتوو و لەگەڵ ئەودا دەدرێت.
7.3 شایستە داراییە نێگەتفییەکانت (نەبوونی بڕی پێوویست) ناچێتە مانگی داهاتوو تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت کە بڕی پێویستت نەبێت بۆ ئەوەی بگوازریتەوە، هەروەها ئەگەر هات و شایستە داراییەکانت کەمترین بڕی دیاریکراو بۆ گواستەنەوە تێپەڕێنێت شایستە داراییەکانت دەخرێتە سەر هەژمارەکەت تا ئەو مانگەی کە شایستە داراییەکانت نێگەتف (نەبوونی بڕی پێوویست)بووە یان تا ئەو مانگەی کە بڕی پێوویستت تێپەڕاندووە بۆ کرداری گواستنەوە
7.4 ئێمە بەرپرسیار نین لە پێدانی کۆمیشنی گرەوکردن لەسەر یارییەکان، کۆمیشنی گواستنەوەی پارە، هەوڵی ساختەی ئینتەرنێتی و بووتەکان، سیستەمی داڕێژراوی ڕۆڵێت یان سیستەمی گازینۆ کە ستراتیژییەت بۆ یاریزانەکان دابین دەکات بۆ ئەوەی لە یارییەکدا باشتر بن. ئەمانە بەشێک نین لە سیاسەتی ئێمە و هیچ کۆمیشنێک نادەین بەرامبەر هەر چالاکییەکی بەکارهێنەر کە پەیوەست بێت بە بازرگانی کردن بە ناوی بازرگانیەکەمانەوە و ئێمە بە پێشێلکردنی مافی بیرۆکەی ناوە بازرگانیەکەی خۆمانی دەزانین
7.5 ئەگەر هات و هەر پێشێلکاری و فێڵێک لە لایەن لایەنی بەرامبەوە ڕوویدا مافی ئەوەمان هەیە لە شایستە داراییەکانت کەم بکەینەوە و ببڕین، ئەگەر هات و قەبارەی پێشێلکارییەکە لە قەبارەی شایستەداراییەکانت زیاتر بوو ئەوکات ڕاستەخۆ لە خۆتی وەردەگرین
7.6 کانۆنبێت لیستێکت بۆ فەراهەم دەکات کە دەتوانیت لە ڕێگەی ئەو لیستەوە زانیاری دەربارەی بەکارهێنەرانە ڕەوانەکراوەکانت و بەشە پشکی خۆت لە داهات دەست کەوێت
8 مافی خاوەندارێتی
8.1 لەماوەی کارکردنی پێکەوە کانۆنبێت مۆڵەتێکی نیمچە فەرمی و جیهانیت دەداتێ بۆ پیشاندانی ناوەڕۆک و تایبەتمەندییە بازرگانییەکانی بڕاندی کانۆنبێت ئەویش تەنها بۆ مەبەستی دانانی بەستەرەکان لە ماڵپەڕەکەتدا بەپێی ڕێکەوتنەکەمان و ڕێنماییەکانی کانۆنبێت کە ماوەی جارێک ڕێنمایی نوێت بۆ دەنێرین . گشت مافەکانی وەک خاوەندارێتی، نیازپاکی لە بەستەرەکاندا، هەموو بابەتەکانی گرەوکردن و سیستەم و سۆفتوێری تایبەت بە کانۆنبێت و گشت ئەو ئەو بەرنامە و خزمەتگوزاریانەی کە کانۆنبێت جارجارە پێشکەشی بەکارهێنەرەکانی دەکات ماف و موڵکی کۆمپانیای کانۆنبێتە. بە هیچ شیوەیەک مافی ئەوەت نابێت ناوەڕۆکی کانۆنبێت بگۆڕیت یان دەستکاری بکەیت بەبێ نووسراوی ڕەزامەندی پێشوەختەی کانۆنبێت.
8.2 تۆ ڕازیت (هاوڕای) لەسەر ئەوەی کە ماڵپەڕەکەت بە هیچ شێوەیەک لە وێبسایتی کانۆنبێت ناجێت چ بە دیزاین یان شێوەی کارکردنی کانۆنبێت ، هەروەها نابێت هەوڵی ئەوە بدەیت وای پیشان بدەیت کە ماڵپەڕە تایبەتییەکەت وێبسایتی کانۆنبێتە یان بەشێکە لە وێبسایتی کانۆنبێت.
9 گەرەنیتییەکان
9.1 هەموو لایەنەکانی بەشدار لەم ڕێکەوتنە دڵنیایی ئەوە دەدەن، کە هەموو مافەکان، بڕگەکان و دەسەڵاتەکان بەپێی خاڵ و بڕگەکانی ئەم ڕێکەوتنەی دەدرێت بە لایەنی بەرامبەر بۆ ئەنجامدانی گشت ئەو ئەرک و پابەندییانەی کە لەم ڕێکەوتتننامەدا باسکراوە. پێویستە هەردوو لایەن بە پێی ئەم ڕێکەوتننامیە مافەکانی یەکتر بپارێزن.
9.2 پێوسیتە دڵنیایی ئەوە بدەیت کە هەموو ڕێکارەکانی وەک تۆمارکردن، ڕێگەپێدان، ڕەزامەندی و مۆڵەتە پێویستەکانت وەرگرتووە بۆ ئەوەی ڕێگەت پێبدرێت ئەرک بەرپرسیارییەتیەکانت بەپێی ئەم ڕێکەوتنە ئەنجام بدەیت.
10 پابەند نەبوون
ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی بێ پچڕان و بێ هەڵە بمێنینەوە، بەڵام هیچ گەرەنتییەک نادەین کە وێبسیاتی کانۆنبێت لە هەموو کاتێکدا بێ هەڵە یان بێ پچڕان دەبێت، بۆیە ئێمە بەرپرسیار نابین لە دەرئەنجامی هەر پچڕانێک یان هەڵەیەک.
11 قەرەبوو کردنەوە
تۆ وەک لایەنی" قەرەبووکەرەوە"، لێرەوە ڕەزامەندیت لەسەر قەرەبووکردنەوە و پاراستنی سەلامەتی کانۆنبێت، کۆمپانیاکانی سەر بە کانۆنبێت، بەرپرسەکان، بەڕێوەبەران، کارمەندان، بریکارەکان، خاوەن پشکەکان و هاوبەشەکانی لایەنی ("قەرەبووکراو") لە دژی هەر داواکارییەک وەک، زیان، دۆڕان، خەرجییەکان (لەوانەش کرێ و خەرجییە یاساییە گونجاوەکان، زیانەکانی قازانج، زیانەکانی دەرەنجام، و باجی زیادە)، و ئەو پابەندییانەی کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەلایەنی قەرەبووکراو داوای دەکات
12. سنووردارکردنی بەرپرسیارێتی
12.1 مادەی 12.1 هیچ کاریگەریەکی لەسەر بەرپرسیاریاتی کانۆنبێت نییە لەسەر گیان لەدەستدان یان زیانی جەستەیی کە بەهۆی کەمتەرخەمی یان ساختەکاری ڕوویدابێت
12.2
کانۆنبێت بەرپرسیار نابێت لە هەر زیانێک کە لە ئەنجامی کەمتەرخەمی، زیانی داهات، کارکردن،پاشەکەوتی پێشبینیکراو، ناوبانگ، هەر زیانێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، جا پێشبینیکراو بێت یان نا لەکاتی قبوڵکردنی ئەم ڕێکەوتنە، یان هەر بابەتێکی تر بەپێی ئەم ڕێکەوتنە هەبێت.
12.3
بەرپرسیارێتی کانۆنبێت لە ڕووی داراییەوە لە 6 مانگی پێشترتێناپەڕێت لە بەرواری دەستپێکی ئەم ڕێکەوتنەوە
.
13.
مەرجەکان
13.1
ئەم ڕێکەوتنە لەو بەروارەوە دەست پێدەکات کە ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە کە داواکارییەکەت پەسەند کراوە، وەک لە مادەی یەکەمدا هاتووە. ئەم ڕێکەوتنامەیە کارا دەبێت تا یەک لە لایەنەکان نووسراوێک پێشکەش دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە ڕێکەوتنەکە .
13.2
بە ئاگادارییەکی نووسراو بۆ تۆ، ڕەنگە کانۆنبیت دەستبەجێ ئەم ڕێکەوتنە هەڵبوەشێنێتەوە و پێدانی هەرقازانجێک ڕابگرێت کە لە کڕیارەکانت پێتدەدرا.
14
. هاتوچۆی پەیدابوو لە ڕێگای سارچاوەیەکی نەشیاو
14.1
هەر ڕەفتارێک ، ئامانج لێی منداڵان بێت ، توندوتیژی زیادبکات ، مادەی پۆرنۆگرافی یان ماددە هۆشبەرەکان لەخۆبگرێت، جیاوازی ڕەگەز، ئایین، نەتەوە، کەمئەندامی، ئاراستەی سێکسی، تەمەن ، چالاکییە نایاساییەکان ، پێشیڵکردنی مافی خاوەنداریاتی یان فیکری بکات، بە نەشیاو دادەنرێت وە پێشیلی ڕێکەوتنامەکەمان دەکات.
14.2
نابێت بە هیچ شێوازێکی لینک لە سایتەکانت یان ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیا بەکاربهێنیت بۆ مەبەستی نەگونجاو یان پێشیڵکەر. هەر هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە کانۆنبیت لە گەیشتن بە ناوەڕۆکەکەت قەدەغەیە، و لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی ئەکاونتەکەت دەستبەجێ لەکاربخرێت. هەروەها ڕێگە نادرێت بە بەکارهێنانی هەر شێوازێکی تر بۆ شاردنەوەی ماڵپەڕەکان یان بەکارهێنانی ئەو ماڵپەڕانەی کە تەنها ئاماژە بە ماڵپەڕەکانی تر دەکەن، تەکنیکەکانی شاردنەوەی دەق/لینکە شاراوەکان، یان وشە سەرەکیەکان.
چاودێریکردنی هەموو تۆڕەکانت و سەرچاوەکانی هاتوچۆ بە شێوەیەکی بەردەوام بەرپرسیارێتی تۆیە بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی تەواو بەم بڕگەیە لە هەموو کاتێکدا.
15.
دەستکاریکردن/ئامۆژگاریکردنی یاریزانە ڕەوانەکراوەکان
15.1
نابێت ئامۆژگاری یاریزانە ڕەوانەکراوەکانت بکەیت بەشێوەیەک ببێتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر ڕێکەوتنامەکە و قازانجی کانۆنبێت . کردەوە قەدەغەکراوەکان بریتین لە، ڕێنماییکردنی یاریزانە ڕەوانەکراوەکان سەبارەت بە چۆنیەتی خراپ بەکارهێنان یان دەستکاریکردنی بەرهەمەکان.
15.2
ئەگەر لەسەدا پەنجا (50%) یان زیاتر لە یاریزانە ڕەوانەکراوەکان گرەو لەسەر یەک دەرئەنجام بکەن لە یەکێک لە بەرهەمەکان، بە پێشیلکردنی ڕێکەوتنامەکە دادەنرێت وەک لێرەدا هاتووە.
16. گشتی
16.1
ئەم ڕێکەوتنە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنی تەواوی هەردوولای تێدایە و جێگەی هەر ڕێککەوتنێکی پێشووی نێوانیان دەگرێتەوە. ئەم بڕگەیە کاریگەری نابێت لەسەر سنووردارکردنی بەرپرسیاریەتی لە ئەگەری ساختەکاری .
16.2
ئەگەر هەر بڕگەیەکی ئەم ڕێکەوتنە لەلایەن هەر دادگایەک یان دەزگایەکی کارگێڕی کە دەسەڵاتی دادوەری هەبێت، بە نادروست یان جێبەجێنەکراو بزانرێت، ئەوا کاریگەری لەسەر بڕگەکانی تری ئەم ڕێکەوتنە نابێت کە بە تەواوی بە جێبەجێکراون و کاریگەر دەمێننەوە.
16.3
هەر پەیوەندیەک لەگەڵ کانۆنبێت ئەنجام بدرێت ئەوا بە پێی ئەم ڕێکەوتنە دەبێت لە ڕێگای ئیمەیل بنێردرێت بۆ
هەر پەیوەندیەک لە ڕێگەی ئەم ڕێکەوتنە ئەنجام بدرێت دەنێردرێت بۆ ئەو ئیمەیلەی کە لە فۆڕمەکەتان پێشکەشکراوە،یان بۆ ئیمەیلێکی تر دوای ئاگادارکردنی کانۆنبێت لێی.
16.4
هیچ شتێک لەم ڕێکەوتنەدا هاوبەشی نێوان هەردوو لایەن دروست ناکات یان وا لە هیچ لایەنێک ناکات وەک بریکارێک بۆ لایەنی بەرامبەر مامەڵە بکات و هیچ لایەنێک ناتوانێت ناوی لایەنی بەرامبەر بەکاربهێنێت یان خۆی بەناوی ئەوەوە بناسێنێت یان بە هیچ شێوەیەکی تر پابەندی بکات.
16.5
هیچ لایەنێک نابێت هیچ ڕاگەیاندنێک ئەنجام بدات کە پەیوەندی بەم ڕێکەوتنە هەبێت بێ هەبوونی ڕەزامەندی لایەنەکەی تر جگە لەوەی کە یاسا یان هەر دەسەڵاتێکی یاسایی یان ڕێکخراوەیی داوای دەکات
16.6
یاسای کوراکاو ڕەوایی، بنیاتنانەوە و جێبەجێکردنی ئەم ڕێکەوتنە بەڕێوەدەبات و لێکدەداتەوە (هەروەها هەر داواکارییەک، مشتومڕێک، یان پرسێک کە لە ژێر یان پەیوەندی بەو ڕێکەوتنە یان جێبەجێکردنیەوە سەرهەڵدەدات).
16.7
لە ئەگەری ناکۆکی لە نێوان مانای وەشانە وەرگێردراوەکەی ئەم ڕێکەوتنە، وەشانی زمانی ئینگلیزی پێشینە دەبێت
17
. گۆڕانکاری لەم ڕێکەوتنەدا
ئەم ڕێکەوتنە لە 27ی نیسانی 2023وە هەموار کراوەتەوە و نوێکراوەتەوە.
پرسیارە باوەکان:
بەرنامەی مەندوبی چییە؟
بەرنامەی هاوبەشی/مەندوبی سیستمێکە کە بە نسبە کاردەکات، لەسەر بنەمای فرۆشتنی خزمەتگوزارییەکان لە ڕێگەی بەرهەمەکانمان.
Cannonbet
خزمەتگوزاریە سەرهێڵەکان لە ڕێگەی هاوبەشە پەیوەندیدارەکانییەوە، پێشکەش دەکات
لە ڕێگەی بەرنامەی
Cannonbet Affiliates
کە دواتر ئەو قازانجەی بەدەستی هێناوە لەگەڵ ئەواندا دابەش دەکات,
لە ئەنجامی دۆڕانی یاریزانان - لە
cannonbet.com .
لە بەرنامەی
Cannonbet Affiliates،
هاوبەشەکە - "مەندوب" - سەردانکەرەکانی دەهێنێتە سایتی
cannonbet.com
پاشان نسبەی مانگانەی خۆی وەردەگرێت لە ئەنجامی هێنانی کڕیاری نوێوە بۆ سایتەکە
cannonbet.com.
بۆچی پێویستە ناوم تۆمار بکەم لە پرۆگرامی مەندوبی؟
هۆکار زۆرە بۆ ناو تۆمارکردن لە پرۆگرامی پەیوەندیدارمان. بێ بەرامبەرە، داهاتی بەرز پێشکەش دەکات، بەرهەمی زۆر، بۆیە بۆچی سود لە سەردانکەرانی پێگەکەت نابینی بۆ پەیداکردنی قازانج لە
Cannonbet Affiliates
کێ دەتوانێت لە بەرنامەی مەندوبی تۆمارببێت؟
هەر خاوەن /بەڕێوەبەری ماڵپەڕێک کە ماڵپەڕ(ەکان)ی تایبەتی خۆی بەڕێوەدەبات لەکاتێکدا ڕێز لە مەرج و ڕێسا گشتییەکانمان دەگرێت دەتوانێت بەشداری بکات لەم پرۆگرامە
Cannonbet Affiliates
. هەر هاوبەشێک دەتوانێت تەنها جارێک ناوی خۆی تۆمار بکات.
ئایا هیچ بڕە پارەیەکی بەشداریکردن هەیە کە پەیوەست بێت بە Cannonbet Affiliates ؟
بەشداریکردن لە
Cannonbet Affiliates
بەتەواوی بەخۆڕاییە! بە هیچ شێوەیەک هیچ بڕە پارەیەکی ناوێت.
چۆن ناوم تۆمار بکەم بۆ ئەوەی ببمە ئەندامی
Cannonbet Affiliates ؟
ناو تۆمارکردن لە
Cannonbet Affiliates
ئاسانە! تەنها کلیک لەسەر دوگمەی تۆمارکردن بکە و فۆڕمەکە پڕبکەرەوە بۆ ئەوەی ببیتە ئەندامی
Cannonbet {{skin_title})
ئایا دەتوانم زیاتر لە ماڵپەڕێک تۆمار بکەم؟
بەڵێ تۆ دەتوانی. ئەگەر داواکارییەکەت سەرکەوتوو بوو دەتوانیت چەندین ماڵپەڕ تۆمار بکەیت لە هەژماری
Cannonbet Affiliates
تایبەت بە خۆت
دەتوانیت بەستەرەکانی بەدواداچوونی تاکەکەسی بۆ هەر ماڵپەڕێک دروست بکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت بەدواداچوون بۆ ئەدای هەر کام لە پێگەکانت بکەیت.
ئایا
Cannonbet Affiliates
هەموو مالپەرەکان قبول دەکات؟
نەخێر،
دەبێت پێداچوونەوە بە هەر داواکاریەکدا بکەین و هەڵسەنگاندن بکەین کە ئایا سروشتەکەی یان ناوەڕۆکەکەی گونجاوە بۆ
Cannonbet {{skin_title})
یان نا
ئایا دەتوانم ببمە مەندوب تەنانەت ئەگەر ماڵپەڕی تایبەتی خۆمم نەبێت؟
بەڵێ دەتوانیت،ئێمە ئامرازی بەدیل دابین دەکەین کە دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ ڕێکلامکردن بۆ
cannonbet.com.
ئەمڕۆ پەیوەندی بە کارمەندە پەیوەندیدارەکانمانەوە بکەن لە
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بژاردانەی کە بەردەستن بۆ تۆ
ماوەی کوکیزەکان چەندە؟
ماوەی کوکیزەکان 30 ڕۆژە.
ڕۆژی چەند جار ئامارەکانم نوێ دەکرێنەوە؟
ئامارەکانت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نوێ دەکرێنەوە.
چەندم دەست دەکەوێت؟
هیچ سنوورێک بۆ بڕی داهاتەکە نییە کە دەتوانیت بەدەستی بهێنیت. تا زیاتر هەوڵ بدەیت بۆ ناردنی بەکارهێنەری بەهێز ، داهات
زیاتر دەبێت.
دەتوانم ڕێکلام بۆ
Cannonbet Affiliates
و نسبە لە ڕەوانەکردنی مەندوبەنوێیەکان وەربگرم؟
بەڵێ، دەتوانیت مەندوبی نوێ بناسێنیت و داهاتی زیادە بۆ هەر کڕیارێک بەدەستبهێنیت کە مەندوبە نوێیەکە بۆ
cannonbet.com
.دەنێرێت
نسبەکان چۆن حیساب دەکرێن؟
کۆمیسیۆنی مانگانەی تۆ بریتییە لە ڕێژەی سەدی پوختەی داهات کە لەلایەن یاریزانە ڕەوانەکراوەکانتەوە پەیدا دەبێت. داهاتی
پوختە ،کۆی بڕە پارەی داخلکراو لەلایەن یاریزانەکانەوە کەمی کۆی گشتی تێچووی ڕاستەوخۆی پەیوەست بە یاریزانەکانەوە ،چ
وەکو پاداشت، کرێی حەواڵە ، و کاشباک.
چۆن نسبکان وەربگرم؟
لە سەرەتای هەر مانگێکدا نسبە بۆ چالاکییەکانی مانگی پێشوو حیساب دەکرێت و لە ماوەی ٢ هەفتەی یەکەمی هەر مانگێکدا نسبەکە دەگوازێتەوە.
ئایا بالانسی سالب دەگوازرێتەوە؟
ئێمە بالانسی سالب لە مانگێکەوە ناگوازینەوە بۆ مانگێکی تر. باڵانسی سالب تۆ لە یەکەم ڕۆژی هەموو مانگێکدا دەبێتەوە 0 .
چۆن دەتوانم هەژمارەکەم دابخەم؟
بۆ داخستنی هەژمار
Cannonbet Affiliates
کەت داواکاریەک لە ڕێگەی ئیمەیل بنێرە بۆ
.
تکایە دڵنیابە ناسنامە (ئایدی) ئەکاونتی مەندوبی و ناوی یەکەم و کۆتایی خۆتمان بۆ بنێریت
چۆن بتوانم پەیوەندیتان پێوە بکەم؟
دەتوانن لە هەر کاتێکدا لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵە پەیوەندیمان پێوە بکەن:
{skin_default_email_link}}.
سیاسەتی پاراستنی نهێنی:
1. پێشەکی
تۆ ڕەزامەندیت لەسەر پابەندبوون بەم سیاسەتەی پاراستنی نهێنی ئەگەر تۆ داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ پرۆگرامی مەندوبیمان.
ئەم سیاسەتەی پاراستنی نهێنی ڕوونی دەکاتەوە کە ئێمە چۆن زانیارییەکانی تۆ کۆدەکەینەوە، بەکاریان دەهێنین، مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین و هاوبەشی دەکەین.
ئەو لایەنەی کە بڕیار لەسەر ئامانج و شێوازی پرۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکان دەدات بەپێی ئەم سیاسەتەی پاراستنی نهێنی بە "کۆنتڕۆڵکەری زانیاری" ناودەبرێت.
Leo Soft N.V
بە کۆنترۆڵکەری داتا دادەنرێت لە ڕووی ژمارەی مۆڵەتەوە:
8048/JAZ
دەرچوو بۆ کۆمپانیای
Antillephone
ڕێگەپێدراوە و ڕێکخراوە لەلایەن حکومەتی کوراکاو، و ئامانج و ئامرازەکانی پرۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکانت دیاری دەکات.
زاراوەی "ئێمە" و "هی ئێمە" لەم سیاسەتەدا بەکارهێنراون بۆ ئاماژەدان بەو کۆمپانیایە کە بەرپرسیارە لە زانیارییەکانی تۆ بەپێی ئەم سیاسەتەی پاراستنی نهێنی.
زانیارییەکانی پەیوەندیکردنی کۆنتڕۆڵکەرانی داتا دەتوانرێت لە بەشی 6 بدۆزرێتەوە.
2. ئەو زانیاریانەی کە کۆیان دەکەینەوە
داوای ناو، ناوی بەکارهێنەر،
URL
ماڵپەڕەکەت دەکەین ئەگەر لەبەردەستتدا بێت، ناونیشانی ئیمەیڵەکەت، ژمارەی تەلەفۆنەکەت، ناونیشانی نیشتەجێبوونت و دراوەکەت کاتێک ناوت تۆمار دەکەیت بۆ ئەوەی ببیتە مەندوب.
ئێمە ناو، ناونیشان، بەرواری لەدایکبوون، ژمارەی تەلەفۆن و، لە هەندێک بارودۆخدا، ناسنامەی سکایپەکەت وەردەگرین ئەگەر وەک مەندوب ڕێگەپێدراو بیت.
3. چۆن ئەو زانیاریانە بەکاردەهێنین کە کۆیان دەکەینەوە
ئەو زانیاریانەی کە تۆ پێشکەشی دەکەیت پێویستە بۆ ئەوەی ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ تۆدا بە شێوەیەکی دروست بەڕێوەببەین، لەوانەش جێبەجێکردنی مەرج و یاساکانمان و ئاگادارکردنەوەت لە هەر گۆڕانکارییەک بۆیان.
هەروەها ڕەنگە ئێمە داتای تۆ بەکاربهێنین بۆ:
جار جار پەیوەندیت پێوە بکەن سەبارەت بە بانگەشە، کاڵا، یان خزمەتگوزارییەکان کە ڕەنگە گرنگ بێت بەلاتەوە بەڵام تەنها ئەگەر ڕەزامەندیت لەسەر وەرگرتنی ئەو جۆرە پەیامانە بدەیت
پرۆفایلی کەسی تایبەت بە تۆ دروست بکەین بۆ باشترکردنی بەبازاڕکردنەکانمان و گەیاندنی پەیامێکی مارکێتینگی پەیوەندیدارتر بە تۆ
بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی یاسایی ئێمە لە ئەنجامدانی کارەکانی بازرگانی بۆ پێشکەشکردنی بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانتان کە ڕەنگە جێگەی سەرنجت بن، ئێمە مامەڵە لەگەڵ زانیارییە کەسییەکانتان دەکەین بەو هۆکارانەی کە لەم بەشەدا ئاماژەیان پێکراوە. هەمیشە دەتوانیت بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردن کە لەم جۆرە ئیمەیڵانەدا هاتووە یان گۆڕینی ڕێکخستنەکانی ئاگانامەکانت لە ڕووکارەکەتدا، ئیمەیلە بازرگانیەکانی ئێمە ڕابگریت .
4. هاوبەشکردن و ئاشکراکردن
4.1 پابەندی یاسا و پاراستنی مافەکانمان
ئەگەر و تا ئەو ڕادەیەی کە بەپێی یاسا داوامان لێدەکرێت یان ڕێگەمان پێدراوە، یان ئەگەر ئەو جۆرە ئاشکراکردنە بە شێوەیەکی مەنتقی پێویست بێت، لەوانەیە زانیارییەکانی تۆ، لەوانەش زانیاری کەسی، بۆ دادگاکان، جێبەجێکردنی یاسا یان دەزگا حکومییەکان، یان لایەنی سێیەمی ڕێگەپێدراو ئاشکرا بکەین: ( i) پابەندبوون بە ئەرکە یاساییەکانمان، (ii) پابەندبوون بە ڕێکارە یاساییەکان و وەڵامدانەوەی ئەو داواکاریانەی کە لە دژی ئێمە خراونەتەڕو ،
و، (iii) وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری یان چالاکییە نایاساییەکان یان گومانک یان هەر چالاکیەکی تر کە ڕەنگە ئێمە یان تۆ ، یان هەر بەکارهێنەرێکی ترمان بخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی یاسایی.
بەرژەوەندییە ڕەواکانمان، بریتیە لە پاراستن و جەختکردنەوە لەسەر مافە یاساییەکانمان و پاراستنی کۆمپانیاکەمان لە مەترسییەکان، بنەمای یاسایی بۆ ئەم پرۆسەیە دابین دەکەن.
4.2. دابینکەرانی خزمەتگوزاری لایەنی سێیەم
لەوانەیە ئێمە ژمارەیەک پێشکەشکاری خزمەتگوزاری لایەنی سێیەم بەکاربهێنین بۆ یارمەتیدانمان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە بەرنامەی مەندوبی. ئەم کۆمپانیایانە دەستڕاگەیشتنیان بە زانیارییەکانتان سنووردارە و بەپێی گرێبەست پابەندن بە پاراستن و بەکارهێنانی بەناوی ئێمەوە تەنها بەهۆی ئەو هۆکارانەی کە بۆیان دابینکراوە و ئەویش بەپێی ئەم سیاسەتی پاراستنی نهێنیە.
لەوانەیە هەندێک لە زانیارییەکانی تۆ لەگەڵ ئەم پێشکەشکارە خزمەتگوزارییە سێیەمانەدا هاوبەش بکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە جێبەجێکردنی گرێبەستەکەمان لەگەڵ تۆ، هەروەها بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ڕەواکانمان و پابەندبوون بە مەرجە یاساییەکانمان. کاتێک پێویست بوو داوای مۆڵەتت لێدەکەین.
4.3. گواستنەوەی بازرگانی
لەوانەیە هەندێک لە زانیارییەکانی تۆ لەگەڵ ئەم پێشکەشکارە خزمەتگوزارییە سێیەمانەدا هاوبەش بکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە جێبەجێکردنی گرێبەستەکەمان لەگەڵ تۆ، هەروەها بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ڕەواکانمان و پابەندبوون بە مەرجە یاساییەکانمان. کاتێک پێویست بوو پێش هەر گواستنەوەیەک داوای مۆڵەتت لێدەکەین.
5. بەڕێوەبردنی داتاکانتان
5.1
ڕێگەت پێدەدرێت زانیاریەکانت بگۆڕیت و نوێبکەیتەوە بە داواکردن لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە، بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکە بۆ تۆ ئەنجام بدەین. تکایە ئیمەیڵێکمان بۆ بنێرن بەم ئیمەیڵە
لەگەڵ زانیاریە نوێیەکانت بە شێوەیەکی دروست
5.2. هێشتنەوە و سڕینەوەی زانیاری
ئێمە زانیارییە کەسییەکانی تۆ بۆ ئەو ماوەیە دەهێڵینەوە کە پێویستە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی پەیوەندیمان لەگەڵ تۆ و پابەندبوون بە بەرپرسیارێتییە یاساییەکانمان. کاتێک کە پرۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکانت پێویست نەما، ئەوا دەسڕدرێتەوە. تکایە لەبیرت بێت کە لەوانەیە بەپێی یاسا یان ڕێسایەک داوامان لێ بکرێت کە زانیاری کەسی بۆ ماوەیەکی زیاتر بهێڵینەوە.
ئێمە مافی پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی تۆمان هەیە بۆ ماوەی پێویست بۆ ئەوەی ئێمە مەرجە یاساییەکانمان جێبەجێ بکەین
ڕەنگە هەندێک لە زانیارییە کەسییەکانی تۆ بهێڵرێنەوە ئەگەر پێویست بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە یاساییە بازرگانییەکانمان، وەک دۆزینەوە و ڕێگریکردن لە ساختەکاری و باشترکردنی لایەنی ئاسایش
5.5. کشانەوەی ڕەزامەندی و سنووردارکردنی پرۆسێسکردن
تۆ مافی ئەوەت هەیە لە هەر کاتێکدا ڕەزامەندی خۆت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییە کەسییەکانت بکێشیتەوە بە ناردنی ئیمەیڵێک بۆ
ئاماژە بەوە دەکات کە تۆ کام ڕەزامەندی دەکشێنیتەوە. تکایە لەبیرت بێت کە کشانەوەی ڕەزامەندیت هیچ کاریگەرییەکی لەسەر یاسایی بوونی هەر پرۆسێسێک نییە کە لە ئەنجامی ڕەزامەندی تۆ ڕوویداوە.
تکایە لەبیرت بێت کە کشانەوەی مۆڵەتەکەت هیچ کاریگەرییەکی لەسەر یاسایی بوونی هیچ کارێکی پرۆسێسکردن نییە کە بە ڕەزامەندی تۆ پێش کشانەوەکەی ئەنجامدراوە.
5.6. ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پرۆسێسکردن
تۆ مافی ئەوەت هەیە ناڕەزایەتی دەرببڕیت بەرامبەر بە پرۆسێسکردن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە ڕەواکانمان، بەڵام تکایە تێبینی بکە کە ڕەنگە ئێمە بەردەوام بین لە پرۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکانت ئەگەر بنەمای یاسایی پەیوەندیدار یان هۆکاری ناچارکەری تر هەبێت بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکانت لە بەرژەوەندی ئێمەدا کە تیایدا مافەکانت، بەرژەوەندییەکانتان، یان ئازادییەکانتان پێشێل ناکرێت.
5.7. تۆمارکردنی سکاڵا
تۆ مافی ئەوەت هەیە سکاڵا لە دەسەڵاتە گونجاوەکانی پاراستنی زانیاری تۆمار بکەیت سەبارەت بە چالاکییەکانی پرۆسێسکردنی زانیارییەکانی کۆنترۆڵکەری زانیاری. بۆ زانیاری زیاتر سەیری بەشی 6 ئەم بەڵگەنامەیە بکە.
6. پەیوەندیمان پێوەبکە
تکایە پەیوەندی بە بەرپرسی پاراستنی زانیارییەکانمانەوە بکە ئەگەر هەر نیگەرانییەکت هەیە سەبارەت بەم سیاسەتە یان شێوازەکانی پرۆسێسکردنی زانیارییەکانمان، یان ئەگەر دەتەوێت هەریەکێک لە مافەکانت بەپێی ڕێسای گشتی پاراستنی زانیارییەکان بەکاربهێنیت لە:
کۆکەرەوەی زانیارییەکان کە بەرپرسیارە لە پاراستنی زانیارییەکانتان بریتییە لە
Leo Soft N.V.
(ژمارەی تۆمارکراو 150165
Heelsumstraat 51Unit B-03 E-Commerce Park،
Vredenberg، Curaçao.
7. تۆمارکردنی سکاڵا
تۆ مافی ئەوەت هەیە سکاڵا تۆمار بکەیت لە دەسەڵاتی پاراستنی زانیارییەکانی ناوخۆیی خۆت ئەگەر تۆ ناڕازی بیت لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییە کەسییەکانت.